زینده‌ورزانی

زیندەزانى

پولا دەهێ زانستى

بەندێ

پێکهاتنى خانە و فرمانى بەشەکانى

ژئامادەکرنا ماموستا

بدرخان سلیمان

ئامادەییا بژارە یا نموونەیى


کەرتێ 3-1

دەروازەیەک بو خانە

دەرئەنجامە فێرکاریەکان


1 - ئەو دوزینەوانەى کە بوونەتە هوى دارشتنى بیردوزى خانە کورت دەکاتەوە .

2- بیردوزى خانە پیشان دەدات .

3- هوکارێکى دیاریکراو بو قەبارەى خانە دیاردەکات .

4- پەیوەندى نێوان شێوەى خانەکە وفرمانەکەى وەسف دەکات .

5- زیندەوەرانى ناووک سەرەتایى وزیندەوەرانى ناووک راستەقینە لەیەک جیادەکاتەوە .


دەروازەیەک بو خانە
خانە:
بچوکترین یەکەیە لە یەکەکانى زیندە مادە کە واى لێ دەکات زیندە کردارەکانى ئەنجام بدات

دوزینەوەى خانە

روبه‌رت هوك 1665

دوزینەوەى خانە

روبەرت هوک 1665

وردبین بەکارهێنا بو لێنورینى توێژالێکى تەنک لە تەبەدور.

(توانیم زور بە روونى درک بەوە بکەم کە هەموویان کوندار و کونچکدارن)

لەراستیدا ئەوەى هوک بینى پاشماوەى خانە مردووەکانى رووەک بو.

یەکەم کەس کە خانەى زیندووبینى زاناى هولەندى (ئەنتونیو ڤان لیڤنهوک)بو کە دروستکەرى وردبین بو.(1673)

 

بیردوزى خانى

بیردوزى خانە سێ بەند لەخو دەگرێت کە ئەمانەن

1- هەمو زیندەوەران لە خانەیەک یان زیاتر پێکهاتوون .

2- خانەکان یەکەى پێکهاتن وفرمانى بنچینەیین لە زیندەوەراندا .

3- خانەکان تەنها لە دابەشبوونى ئەو خانانەوە پەیدا دەبن کە پێشتر هەبوون

سێ زاناى ئەلمانى یەکەم بەلگەى بیردوزى خانە دانا

رووەکزان ماتیاس شلایدن:گەیشتە ئەو ئەنجامەى کە هەموو رووەکەکان لە خانە پێکهاتوون.

گی
انەوەرزان تیودور شوان:هەموو گیانەوەران لە خانە پێکهاتوون.

رودولف فیرشو:خانەکان تەنها لە خانەى دیکەوە پەیدادەبن.

هەمە چەشنەیى خانەکان

خانەکان هەموویان وەک یەک نین بەلکو هەمەچەشنەیى زورى لە قەبارەو رێکخستنى ناوەوەدا تێدایە.

بو نموونە لەشى تو بەلایەنى کەمەوە 200 جور خانەى تێدایە.

قەبارە

ژمارەیەکى کەم خانە هەن گەورەن کە دەتوانرێت بە چاو ببینرێن(بەبێ وردبین دەبینرێن) وەک لە وێنەیەدا

دەمارە خانەکان لە قاچەکانى زەرافەدا درێژییان دەگاتە نزیکەى 2 مەتر.

تیرەى زوربەى خانەکانى گیانەوەر ورووەک لە نێوان

(10 تا 50 مایکرومەترە) وبەهوى وردبینەوە نەبێت نابینرێن.

تیرەى بەکتریا (0.2 )مایکرومەترە

ئەو پێوانەى لەوانەیە خانەکان بیگەنێ رووبەرى رووى

دەرەوەى خانە بو قەبارەکەى دیارى دەکات.



شێوەى خانەکان

خانەکان لە شێَوەدا فرەجورن ،ئەم فرەجورانە دەبنە هوى فرەجورى فرمانەکان.

شێوەى خانەکان

خانەکان لە شێَوەدا فرەجورن ،ئەم فرەجورانە دەبنە هوى

فرەجورى فرمانەکان
.



 

1- دەمارە خانەکانبە هوى لقە درێژەوەبووەکانیان بە هەمو لایەکدا دەتوانن دەمارە راگەیاندنەکان وەربگرن و بنێرن .

2- خانە مردووە پانبووەکانى پیست گونجاون بو داپوشینى لەش

3- هەندێک لە خانەکانى خروکە سپییەکانى خوێن شێوەیان گونجاوە بو ماشینەوەى بەکتریا و تێکشکاندنیان.



رێکخستنى ناوەوە

ئەنداموچکە:یەکێکە لە پێکهاتووەکانى خانە کە فرمانێکى تایبەتى ئەنجام دەدات.

خانە بە تەواوى بە پەردەیەکى تەنک داپوشراوە پیًى دەوترێت:-

پەردەى خانە

 

 

 

ئەو ئەنداموچکە گەورەیەى دەکەوێتە نزیک ناوەندى خانە

ناودەبرێت (ناووک) کە گەورەترین بەشى بوماوە

زانیاریەکان دەگرێتە خو،وزوربەى چالاکیەکانى خانە ئاراستە دەکات.

ئەنداموچکەى فرەجور تێدا هەیە کە زوربەیان بە پەردە داپوشراون

 ئەو زیندەوەرانەى خانەکانیان ناوکێکى بە پەردە

داپوشراو وئەنداموچکەى دیکەىتێدایە پێیان دەوترێت:-

زیندەوەرە ناوک راستەقینە Eukaryotes

ئەو زیندەوەرانەى تاک خانەن وناووک وئەنداموچکەکانیان بە پەردە دانەپوشراوە پێیان دوترێت:-

زیندەوەرانى ناووک سەرەتایى Prokaryotes

 

 

 

رووەکانى لێکچوون لەنێوان خانە ناووک سەرەتاییەکان وخانە ناووک راستەقینەکان

هەر یەکەیان پەردەى خانە ورایبوسوم وسایتوپلازم هەیە.

زیندەگوران تێدا وەک یەکە.

ناوکە ترشى کەم ئوکسجینى وەک ماددەیەکى بوماوەیى سەربە هەردووکیانە.

خانە ناووک سەرەتاییەکان

ناووک بە پەردە دانەپوشراوە وشوێنى ناووکە

ترشى کەم ئوکسجینى لە سایتوپلازمدایە

ئەنداموچکەى بە پەردە داپوشراو تێدانیە

بچوکترن

وەک بەکتریا

خانە ناووک راستەقینەکان

1-ناووک بە پەردەیەکى دووتووی داپوشراوە وناووکە ترشى کەم ئوکسجینى لەناودایە

2-ئەنداموچکەى بە پەردە داپوشراو تێدایە

3-گەورەترن

4-وەک خانەیەکى لەشى مروڤ.